Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 23:53

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی جەژنی قیامە لە خوشک و برا کریستیانەکان دەکات

کوردستان TV
100%

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی گەورە (جەژنی قیامە)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان بە گشتی کرد و هیوای جەژنێکی ئارام و پڕ لە خۆشی بۆ خواستن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەداخەوە جەژنی ئەمساڵ لە کاتێکدایە ناوچەکە لە ناو شەڕ و ململانێدایە و بە گشتی بارودۆخەکە ئارام و جێگیر نییە. هیوایشی خواستووە کە خوشک و برایانی مەسیحی بتوانن ئەم جەژنە لەگەڵ کەسوکار و ئازیزانیان بە شادی و دوور لە ناخۆشی بەڕێ بکەن.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "داواکارین لە خوای مەزن، وڵات و هەرێمەکەمان و میللەتەکەمان بپارێزێت لە ئاگر و پڕیشکی ئەم شەڕ و ناخۆشییانە." لە کۆتاییدا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دووبارە پیرۆزبایی خۆی دووپات کردەوە و هیوای خواست هەموو ڕۆژێکی هاووڵاتیان جەژن و شادی بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.