گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت كە هێزەكانیان توانیویانە سەرجەم بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێكبشكێنن.
ئیبراهیم زولفەقاری گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا سەر بە سوپای پاسداران لە میانەی وتارێكی ڤیدیۆییدا گوتی: توانیومانە سەرجەم بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێكبشكێنین.
گوتیشی: ئیستا وای لێ هاتووە لە ترسی مووشەكەكانمان، فەرماندە و سەربازە ئەمریكییەكان لە دەرەوەی بنكە سەربازییەكان لە شوێنە پارێزراوەكان خۆیان بشارنەوە.
ئیبراهیم زولفەقاری هەروەها گوتی: داوا لە خەڵكی ناوچەكان دەكەین شوێنی خۆشاردنەوەی هێزەكانی ئەمریكامان پێ بڵێن. بەهەمانشێوە داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكەین سەربازانی ئەمریكا لە وڵاتەكانیان دەربكەن بۆ ئەوەی دانیشتوانەكانیان سەلامەت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.