ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له‌باره‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌شتییه‌كی بیانی بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێنێت ده‌یكه‌نه ئامانج.
لای خۆیەوە عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، جەختی کردەوە کە هێزی دەریایی لەسەر فەرمانی ڕێبەر سەید موجتەبا خامه‌نەیی، گەرووی هورمز بە داخراوی دەهێڵێتەوە.
ئاشكراشی كرد: هێزە دەریاییەکانی ئێران له گه‌رووی هورمزدا ده‌ست ناپارێزن له هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كه‌شتییه‌ك كه بیه‌وێت سه‌روه‌ری خاكه ئاوییه‌كانی ئیران پێشێل بكات.
جەختیشی لە ئامادەیی تەواو کردەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هه‌ر پێشهاتێكی تازه بۆ سه‌ر گه‌رووی هورمز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.