عەلی ڕەزا عەنایەتی، باڵیۆزی ئێران لە سعودیە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە پرۆسەی گەڕانەوەی عەمرەکارە ئێرانییەکان لە شارەکانی مەککە و مەدینە دەستی پێ کردووە.
عەنایەتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی حەجی سعودیە ئەنجام دەدرێت و لە ئێستادا کۆی گشتی 9 هەزار هاووڵاتیی ئێرانی لە هەردوو شاری مەککە و مەدینە نیشتەجێن.
دەربارەی شێوازی گەڕانەوەیان، باڵیۆزی ئێران ڕوونی کردەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی حەج کراوە و گەڕانەوەی عومرەکارەکان بە هەمان شێوازی پێشوو دەبێت؛ بە جۆرێک کە لە سنوورەکانی نێوان سعودیە و عێراقەوە دەچنە ناو خاکی عێراق و پاشان لەوێوە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.