بەڕێوبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو، ڕایگەیاند،پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە، 19ـی شوبات، بەڕێوبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی جیاجیا لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات تاکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ وە هەروەها ئەگەری خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بۆ سبەی هەینی، 20ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان بە گشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت پاشان بۆ ساماڵ دەگۆرێت. پلەی گەرما گۆڕانکاری بەسەر دادێت و 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 20 | 20 |
| سلێمانی | 18 | 19 |
| دهۆک | 17 | 19 |
| هەڵەبجە | 18 | 22 |
| چەمچەماڵ | 19 | 20 |
| زاخۆ | 18 | 19 |
| سۆران | 15 | 17 |
| پیرمام | 15 | 19 |
| حاجی ئۆمەران | 11 | 12 |
| گەرمیان | 20 | 25 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.