سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران.
نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 15ـی شوبات، لە دواهه‌مين دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. یۆهان ڤادهفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگيرى و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا له بواره جياكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک فاکتەری سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگیری له ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.
دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.