Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:51

نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا: دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزییەکان کردەوە.

لای خۆیەوە، ئەبولغەیت ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی هاوسەنگی و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان، هەروەها پشتگیریی کۆمکاری عەرەبیی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.