Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 08:59

ئاگر لە پاڵاوگەی بێجی كەوتەوە و شەش كارمەندی پاڵاوگەكە بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لەناو پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ئاگر لە پاڵاوگەكە كەوتەوە و بەهۆیەوە 6 كارمەند بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، رووداوەكە سەرەتا بەهۆی تەقینەوەیەك لە یەكەیەكی هەڵگرتنی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی دروستبووە و دواتر بەشێكی پاڵاوگەكە گڕی گرتووە.

تیمێكی زۆری ئاگركوژێنەوە و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی پارێزگای سەڵاحەدین گەیشتوونەتە شوێنی رووداوە و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە ئەنجامی ئاگرەكە 6 كارمەندی پاڵاوگەكە بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.