ئهمڕۆ شهممه، 31/1/2026 لە چوارچێوەی هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ڕۆژئاڤای كوردستان، یەكەمین كاروانی هاوكارییەكانی گەیاندە شاری حەلەب.
ئەم كاروانە بە مەبەستی پاڵپشتی كردنی خێزانە ئاوارەكان، بەسەر 600 خێزانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دابەشكرا.
هاوكارییەكان پێكهاتن لە: بەتانی و دۆشەك، سەلەی خۆراكی، سەلەی پاككەرەوە، شیر و دایبی.
مەبەست لەم هاوكارییانە بەردەوامی و دڵسۆزی دەزگای خێرخوازی بارزانییه بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە ئاوارەكان و دابینكردنی پێداویستییەكانیانە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.