ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، كایا کالاس به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدا لەوەی ئۆکراینا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشه چڕه‌كانی رووسیا كه بوارێكی بۆ ئاشتی نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
هه‌زاران هاووڵاتیی ئۆكراینی له‌و سه‌رمایه سه‌خته‌دا به‌هۆی هێرشەکانی رووسیا کارەبایان بڕاوه و ناتوانن ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربێنن، له كاتێكدا پله‌كانی گه‌رمی بۆ خوار 20 پله له‌ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیووه.
کاڵاس ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای دانوستانەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ئەبوزەبی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، بەڵام رووسیا بۆردومانی ئۆکراینییەکان دەکات بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن.
كایا كالاس لە سەرەتای کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل گوتی: زستانێکی زۆر سەختە و بە ڕاستی ئۆکراینییەکان ئازار دەچێژن، کارەساتێکی مرۆیی رووی له‌وان كردووه.
یەکێتیی ئەورووپا هەوڵدەدات پاڵپشتی لە تۆڕی کارەبای ئۆکرانیا زیاتر بکات و خولی نوێی سزاکانی سەر مۆسکۆ به توندی درێژه پێبدات.
لای خۆیه‌وه، کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ (240 ملیۆن دۆلار) بۆ یارمەتییە مرۆییە بەپەلەكان و بودجەی وزە کۆدەکاتەوە بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانی ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.