Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 19:41

وەزارەتی ناوخۆی سووریا سەبارەت بە بەخشینی رەگەزنامە بە كورد بڕیارێكی بەپەلە دەردەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا سەرجەم ئەو یاسا و بڕیارانە هەڵبووشێنێتەوە كە پێشتر دەركرابوون سەبارەت بە پێنەدان یاخود لێسەندنەوەی رەگەزنامەی سووری بە هاووڵاتییانی كورد.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی سووریا كە ئەمرۆ چوارشەممە بە واژووی ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆ دەركراوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری شارستانی سووریا كراوە، بڕیاردراوە رەگەزنامەی سووری ببەخشرێتە سەرجەم هاووڵاتییانی كورد ئەوانەی لە ناوخۆی وڵاتەكەدا نیشتەجێن

نووسراوەكە خۆی لە دوو ماددەی یاسایی دەبنینێتەوە كە بریتین لە:-

ماددەی 4/ سەرجەم یاسا و بڕیارەكانی سەرژمێری ساڵی 1962ی پارێزگای حەسەكە هەڵدەوەشێنرێتەوە، رەگەزنامەی سووری دەدرێت بە سەرجەم هاووڵاتییانی كورد ئەوانەی لەسەر خاكی سووریا نیشتەجێن، هەروەها ئەرك و مافیان هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیكە بەبێ جیاوازی پێ دەدرێت.

ماددەی 7/ سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەكان پابەند دەكرێن بە دەركردنی رێنمایی بەپەلە بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا جەختیش كراوەتەوە كە دەبێت هەموو ئاسانكارییەك بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە پێشكەش بكرێت، هەروەها رێكەوتی 5/2/2026 وەك دوایین وادە دانراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

وێنە: نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.