Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 23:59

سبەی لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی مووچە دەكرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە دانیشتنی سبەی دووشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بڕیارە ئابوورییەكانی ئەم دواییەی حكوومەت بەتایبەتیش مووچە، بكرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی دانیشتنی سبەی دووشەممەی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی كارنامەكە، سبەی لەنێو هۆڵی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی بڕیارە ئابوورییەكانی حكوومەت دەكرێت، لەوانە مووچە.

دانیشتنەكەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.

وێنە: كارنامەی سبەی دووشەممەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.