ئەمڕۆ شەممە 10-1-2026، نرخی نەوت لەبۆرسهی جیهانیدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونهوهی بهخۆیهوه بینی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 63 دۆلاری تێپەڕاند.
ئاژانسی ههواڵی عێراقی ئهمرۆ شهممه بڵاویكردووهتهوه، بەگوێرەی داتاكانی بازرگانی جیهانی لهبواری وزه و سووتهمهنی نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.18% بەرزبووهوه و گەیشته 63 دۆلار و 34 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، واتا بەڕێژەی 1.35 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە پێشبینییەكانی بازاڕی سووتهمهنی بۆ دابینكردن و خواست و داواكاری جیهانیی و پێشهاتە جیۆپۆلیتیكییەكان كاریگەرییان لەسەر هاتوچۆی تانكەرەكان و دابینكردنی وزەی جیهانی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.