ئهمڕۆ چوارشەممە کیێڤ درێژەی بە دانوستانەکانی لەگەڵ نێردراوانی ئەمهریکا لە پاریس دا و داوای ئاگربەستی لەگەڵ رووسیا دووپاتكردهوه، دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو لەگەڵ ئەوروپییەکان لەسەر کۆمەڵێک گەرەنتی ئەمنیی بۆ ئۆکراینا ڕێککەوتن
ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەی پاریسدا، 35 وڵات كه زۆربەیان وڵاتانی ئەوروپین ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی هێزێکی فرەنەتەوەیی لە ئۆکراینا و بەشداریکردن لە چاودێریکردنی هەر ئاگربەستێکی ئەگەری لەژێر سەرکردایەتی ئەمهریکادا.
لای خۆیهوه، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، بەیاننامەکە بۆ یەکەمجاره دان بە یەککەوتنی ئۆپەراسیۆن لە نێوان هاوپەیمانیی ئۆکراینا و ئەمریکادا دەنێت، لەگەڵ گەرەنتی ئەمنیی تۆکمە بۆ دوورکەوتنەوە لە تەسلیمبوونی ئۆکراینا و مەترسی نوێ بۆ سەر وڵاتەکە.
ماکرۆن دووپاتیكردهوه،چەند هەزار سەربازی فەرەنسی بۆ پاراستنی ئاشتی لە ئۆکراینا جێگیر دهكهن له داهاتوودا، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ رووسیا واژۆ كرا.
ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترامپ، دووپاتیکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ بە توندی پشتگیریی ئەم پرۆتۆکۆڵە ئەمنییانە دەکات کە مەبەست لێی رێگریکردنە لە هەر هێرشێکی داهاتوو بۆ سەر ئۆکراینا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.