ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5-1-2026 ، دادگای باڵای پاریس رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بریجیتی هاوسه‌ری ئیمانوێل ماكڕۆنیان هه‌راسانكردووه به كۆممێنتی نه‌شیاو و ده‌رخستنی ره‌گه‌زی خۆی 10 كه‌س دراونه‌ته دادگا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی ئازادی كه‌سی بریجیتی هاوسه‌ری ماكرۆن و هه‌راسانكردنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به قشه‌ی ناڕاست و نه‌شیاو 10 كه‌س به بریاری دادگای باڵای پاریس رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: به‌ڵگه‌ی ته‌واو خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی دادگا كه ئه‌و كه‌سانه قسه‌ی ناڕاستیان له‌سه‌ر ره‌گه‌زی بریجیتی هاوسه‌ری ماكڕۆن پۆست كردووه و رووبه‌ڕووی بریجیتیان كردووه‌ته‌وه.
دادگای پاریس راشیگه‌یاندووه: هه‌موو را ده‌ربڕینێك ئه‌و كاته رێگه پێدراوه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازادیی كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی بریجیت كراوه‌ته‌وه دووره له ئازادی را ده‌ربڕین و ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی ته‌شیر و شكاندنی كه‌سایه‌تییه‌وه، بۆیه به‌هیچ جۆرێك رێگه‌پێدراو نییه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.