Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 23:21

پارێزگای هەولێر ئاماری سەری ساڵی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ئامارەکانی تایبەت بە پشووی سەری ساڵی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، زیاتر لە 88 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شارەکە کردووە، هاوکات لەو ماوەیەدا 17 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراون و کەسێک گیانی لەدەست داوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی پلان و ئامارەکانی تایبەت بە ڕۆژانی سەری ساڵی نوێی (لە 25/12/2025 تا 1/1/2026) خستە ڕوو. بەپێی ئامارەکان:

گەشتوگوزار:

لە بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێرەوە پێشوازی لە 88 هەزار و 341 گەشتیار کراوە. لیژنەکان بەردەوام چاودێریی شوێنە گەشتیارییەکان و میوانخانەکانیان کردووە.

هاتوچۆ:

پلانی هاتوچۆی هەولێر بە بەشداریی 113 ئەفسەر و 937 کارمەند جێبەجێ کراوە. لەو ماوەیەدا 17 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراون، کە بەهۆیانەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و 9 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دۆخی ئەمنی:

پلانە ئەمنییەکان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراون؛ هێزەکانی پۆلیس 86 تاوانی جۆراوجۆریان تۆمار کردووە، کە 85ـیان ئاشکرا کراون و یەکێکیشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بەرگریی شارستانی:

تەنها یەک حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە کە کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

تەندروستی:

زیاتر لە 5 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و 502 نەشتەرگەری ئەنجام دراون. هەروەها 294 منداڵ لەدایک بوون (127 کوڕ و 156 کچ).

شارەوانی و خزمەتگوزاری:

تەنیا لە شەوی سەری ساڵدا 30 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆ کراوەتەوە. لە ساڵی ڕابردووشدا 730 هەزار تۆن زبڵ لابراوە.

کەشوهەوا و ڕێگەوبان:

تیمەکان بە 72 ئامێر بەفری 1100 کیلۆمەتر ڕێگەیان پاک کردووەتەوە و 180 تۆن خوێیان بەکار هێناوە. ئاستی بارانبارینیش گەیشتووەتە 230.6 ملیمەتر، کە بەراورد بە ساڵی پار (43 ملیمەتر) زۆر زیادی کردووە و ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگری لە لافاو گیراوەتەبەر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.