Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 11:56

ژمارەی قوربانییانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی سەری ساڵ لە سویسرا بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی سویسرا بەفەرمی ژمارەی قوربانییانی رووداوی ئاگركەوتنەوەی سەری ساڵی وڵاتەكەیان بڵاو كردەوە كە زیاتر لە 150 كەسە.

 دوای تێپەڕبوونی چەند خولەكێك لە سەری ساڵی نوێ بە دروستی لە كاتژمێر 1:30ی شەو، رووداوێكی ئاگركەوتنەوەی گەورە لە شوێنێكی كاتبەسەربردن لە هاوینەهەواری كرانس مۆنتانا لە باشووری رۆژئاوای وڵاتی سویسرا كەوتەوە، شوێنەكە وەك یانەیەكی شەوانە بووە و تایبەت بووە بە یاریی خلیسكێنەی سەر بەفر.

لەبارەی دوایین ئاماری قوربانییەكان، پۆلیسی سویسڕا رایگەیاندووە: 40 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان گەنج و لاون، بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەكەشیان، ناسنامەی بەشێكیان ناناسرێتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە: هەر بەهۆی ئاگرەكە 115 كەس بریندار بوون كە برینی بەشێكیان سەخت و مەترسیدارە.

پۆلیسی سویسرا هەر لە رۆژی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا ئاماژەی بەوەدابوو كە رووداوێكی ئاسایی كەوتنەوەی ئاگرە و بەپێی زانیارییە سەرتاییەكان دوور و نزیك پەیوەندی بە كاری تیرۆریستییەوە نییە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.