ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێكی تەقینی بوتڵی ئۆكسجین بۆ میزەڵان لە شاری بەغدا رووی دا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: لە ناوچەی كەمالیەی رۆژهەڵاتی شاری بەغدا، كەسێك كە خەریكی پڕكردنی مزەڵان بووە، بوتڵێكی ئۆكسجین پێیدا تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە تەنیا كەسەكە خۆی كە هاووڵاتییەكی عێراقی بووە، گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.