پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆڵێكی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێك بخایەنێت، شەپۆڵەكە بەشێوەیەك دەبێت كە چاوەڕوان دەكرێت پەڵە لە زۆربەی ناوچەكان بكەوێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە کۆتایی ئەم مانگەدا بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو، شەپۆڵێکی زۆرباشی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی كراوە شەپۆڵەكە لە شەپۆڵی رۆژانی رابردوو باشتر و بە بارانتر بێت.
هەروەها رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت لەم شەپۆڵەدا لە دەشتی هەولێر و کەرکووک و سلێمانی و تەنانەت لە گەرمیانیش پەڵە بدات، هەروەها چاوەڕوانكراوە كە ماوەی ئەم شەپۆڵە لە شەپۆڵی رابردوو زیاتر بێت.
شارەزاكەی كەشناسی گوتیشی: بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕان دەكرێت مانگی داهاتوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دۆخی بارانبارین باشتر بێت و قەرەبووی ئەو كەم بارانە بکاتەوە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا روویداوە.
جەختیشی كردەوە كە لە ماوەی ئەم شەپۆڵەدا وا پێبشینی كراوە بەهۆی بارانی بەلێزمە، ئاستی ئاو لە زۆربەی ئەو چەم و دۆڵ و ڕووبار و دەریاچەکان بەرز بێتەوە کە بەهۆی وشکەساڵی ساڵی رابردووەوە ئاستی ئاو تێیاندا دابەزیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.