سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاگادارییەكی ئاراستەی هاووڵاتییان كرد بەوەی كە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەشێكی شەقامی 120 مەتری لە هەولێر دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند "شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی کاری چاککردنەوە لە جۆینتەکانی ڕێگەی سەرەکی 120م لەسەر شەقامی کەرکووک بە ئاراستەی مووسڵ بۆ ماوەی چوار رۆژ شەقامەكە دادەخرێت.
راشیگەیاند: شەقامەكە لە سبەی هەینی كاتژمێر 7ی بەیانی لە رێكەوتی 21/11/2025 دادەخرێت تاكو رۆژی دووشەممە رێكەوتی 24/11/2025 دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان و شوفێران كرد لە ماوەی داخستنی رێگەكە هاوکاریان بن و ڕێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن.
وێنە: دیاریكردنی شوێنی داخستنی رێگەكە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.