Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:34

شیعەیەکی سۆسیالیست بە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک دیاری کرا

کوردستان TV
100%

زوهران مەمدانی لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیی نیۆیۆرک سەر کەوت و بووە یەکەم موسڵمان کە سەرۆکایەتیی گەورەترین شاری ئەمریکا بکات.
 شەوی رابردوو 4ـی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی یەکلابوونەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە شاری نیویۆرک، زوهرا مامدانی کە تەمەن 34 ساڵە، کە بە رەگەز هیندییە وەک سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە هەڵبژێردرا و بە یەکەمین موسڵمانی شیعەی دادەندرێت کە ئەم پۆستەی بەدەست هێنابێت. 
سەرکەوتنی مەمدانی بە زیاتر لە 50٪ ی دەنگەکان و ڕێژەی دەنگدانی پێوانەیی 2 ملیۆن دەنگ، بووە هۆی ئاهەنگگێڕان لە گەڕەکەکانی وەک ئاستۆریا لە کوینز، کە یەکەم جار هەڵمەتەکەی لەوێ دەستی پێ کرد.
هەڵمەتەکەی مامدانی لەسەر دابینکردنی نرخی هەرزان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و بەڵێنی بەستنی کرێ و پاسی بەخۆڕایی و چاودێریی منداڵان و دووکانەکانی میوەفرۆشیی شارەکان بوو. بۆ دابینکردنی پارەی ئەم پرۆگرامانەش پێشنیاری بەرزکردنەوەی کەمترین مووچە بۆ 30 دۆلار بۆ هەر کاتژمێرێک تا ساڵی 2030 و زیادکردنی باج لەسەر کۆمپانیاکان و ملیۆنێرەکانی کردووە.
ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسلام (CAIR) سەرکەوتنەکەی مەمدانی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ بەشداریی سیاسیی موسڵمانانی ئەمەریکا ناو برد. ئەنجومەنەکە دەڵێت: "توانای مەمدانی بۆ سەرکەوتن لە کاتێکدا بووە کە بە ئاشکرا داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی فەلەستینییەکان دەکات و رووبەرووی ڕق و کینەی دژ بە موسڵمانان دەبێتەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.