Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 21:47

سبەی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت و بەشێك لە شەقامی 60 مەتری دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی هەینی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەبچێت و بەهۆیەوە بەشێك لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بەڕووی هاتوچۆ دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە: سبەی هەینی بەهۆی ئەنجامدانی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر 60:30 تاكو 13:00 بەشێك لە شەقامی 60 مەتری دادەخرێت.

راشیگەیاندووە: داخستنی شەقامی 60 مەتری لە ئاراستەی ناوە بەشێوەی سەرتاسەری دەبێت، بەڵام ئاراستەی دەرەوە کراوە دەبێت.

هەروەها رایگەیاندووە: خالێ دەستپێکی ماڕاسۆنەکە لە شەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێلی دیڤان دەست پێ دەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەو هۆیەوە داوای لە هاووڵاتییان كرد تا کاتی ماڕاسۆنەکە تەواو دەبێت، شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.