Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 14:03

پردێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو لە هەولێر دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پردێکی نوێ لەسەر رێگەی کۆڕنیش دروست دەکرێت کە 10 چاوە دەبێت. پڕۆژەکە بە گوژمەی 147 ملیۆن دینارە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاوە لە شارەکەدا.

رۆژی سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لەسەر شاری هەولێر، پردێکی نوێ دروست دەکرێت.

پڕۆژەکە بە گوژمەی 147 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، پڕۆژەکە دروستکردنی پردی "10 چاوە"یە لەسەر رێگەی کۆڕنیش، لە بەرامبەر گەڕەکی هەشت هەزاری فەرمانبەران.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی لافاو لەو ناوچەیەدا
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.