پۆلیس و سەرچاوە ئەمنییەکانی پاكستان رایانگەیاندووە، ئه‌مڕۆ دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی نه‌ناسراو بۆ سەر ناوچەیەکی دوورەدەستی سنووری پاکستان ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه لانیکەم 23 هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون، لە ناوچەیەکدا کە توندوتیژی رووی لە زیادبوون کردووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی ناوچەکە راگەیاندووە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، فڕۆکەکان چوار خانوویان کردۆتە ئامانج کە بە تەواوی وێران بووه و خانووه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێدابووه، بەبێ ئەوەی ناسنامەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە ئاشکرا بکرێت.
هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ئەفسەرێکی ئەمنیی پاكستان ژمارەی کوژراوانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دەیان حەشارگەی تاڵیبانی پاکستان لەو ناوچەیەدا هەن كه دوا سنووری پاكستانه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.