Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 01:06

شۆفێرێك لە كاتی باركردنی قوم و چەو لەناو بارهەڵگرەكەیدا گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكدا و لە كاتی باركردنی قوم و چەو، شوفێرێك لەناو بارهەڵگرەكەیدا گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی زاخۆ لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر 1:30 خولەك ئاگاداركراینەوە لە بوونی رووداوێكی گیانلەدەستدان لە یەكێك لە كارگەكانی قوم و چەو لە سنووری كۆمەڵگەی پیشخابوور لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

شۆفێرێك بەناوی (ح. ا. م) تەمەن 55 ساڵ خەڵكی شارۆچكەی سێمێلە، لە كاتی باركردنی چەو بۆ ناو بارهەڵگرەكەی بە رێگەی ئامێری بلدۆزەر، دەكەوێتە ژێر زیخەوە و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

تەرمی شۆفێرەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و پۆلیسی زاخۆ دەستی بە لێكۆڵینەوەكان بۆ هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە كردووە، شۆفێری بلدۆزەرەكەش بەپێی ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەركراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.