منداڵێكی هیندی دوای دۆڕانی سەرجەم پارەكانی باوكی لە یارییەكی ئینتەرنێتدا، لە ترسان خۆی هەڵدەواسێ و كۆتایی بە ژیانی دەهێنێت.
رووداوەكە دوێنێ دووشەممە لە ویلایەتی ئەوتار برادیش لە باكوری هیندستان روویداوە، منداڵەكە پۆلی شەشی سەرەتایی و تەمەنی 13 ساڵان بووە، بەبێ ئاگاداری هیچ كەسێك بڕی ملیۆنێك و چوار سەد هەزار رووپییەی هیندی باوكی لە یارییەكی ئینتەرنێت دۆڕاندووە.
باوكی لەلایەن بانكەوە ئاگادار دەكرێتەوە كە سەرجەم پارەكانی سفڕ بووەتەوە، كاتێكیش منداڵەكە زانیویەتی باوكی بە هەواڵەكەی زانیوە بە خوشك و براكانی گوتووە دەچێتە ژوورەكەی دەخوێنێت.
منداڵەكە چووەتە ژوورەكەی خۆی و خۆی بە پانكە هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە، دوای چەند كاتژمێرێك خوشكێكی بە رووداوەكەی زانیوە و تەرمەكەیان بردووەتە پزیشكی دادی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.