Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 11:36

هاووڵاتییەک لە زێی گەورە خنکا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، 5ـی ئەیلوولی 2025، هاووڵاتییەکی تەمەن 28 ساڵ بە ناوی شەمسەدین ئیبراهیم، لە کاتی کارکردنی لە کارگەکانی چەو و لم لەسەر زێی گەورە خنکا.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی خەبات بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاووڵاتییەکەوە، تیمەکانی ژێرئاو لە بەرگری شارستانی خەبات دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییەکە، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت.

بەرگری شارستانی خەبات دەڵێت، کاتێک گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە، هاووڵاتییەکە خنکا بوو، تیمەکان توانییان تەرمی گەنجە خنکاوەکە لەنێو ڕووبارەکە دەربهێنن و ڕەوانەی پزیشکی داد بکەن لە شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.