یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی كردووە بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.
لە پەیامە هاوخەمییەكەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی هاتووە "بە دڵێکی ڕازی بە قەدەری خوای پەروەردگار، هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بەرێزتان خولێخۆشبوو (شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێگەیشت".
لە پەیامەكەدا هەروەها هاتووە "بەو بۆنە خهمناكهوه، بەناوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خۆمان و گەلی کورد دەکەین و هاوبەشی خەمتانین".
ئاماژە بەوەشدراوە "بەدڵنیاییەوە کەسایەتیەکی لێهاتووی ئایینی و نیشتمانی وەک مەرحووم شێخ عەبدولواحید بارزانی بۆ هەموولایەک کەلێنێکی مەزن و دیاره".
عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، براگەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.