Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 21:33

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان موحسین دزەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

موحسین دزەیی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.