کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیای بە "تێکدانی هیواکانی ئاشتی" لە ئۆکراینا تۆمەتبار کرد، ئەمەش دوای هێرشە مووشەکییە کوشندەکەی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆ سەر کیێڤ.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاب، كیێرستارمەر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: پووتین بێ هۆكار منداڵان و هاوڵاتیانی مەدەنی دەکوژێت و هیواکان بۆ ئاشتی لەناو دەبات.
راشیگه‌یاند: ئەم كوشتن و كاولكارییه له ئۆكراینا دەبێت بوەستێت و فشاره‌كان له‌سه‌ر رووسیا چڕتر بكرێنه‌وه.
ستامهرجەختیشی لەوە کردەوە، ئەو هێرشه كوشنده‌یه‌ی ئه‌مرۆ كه سوپای رووسیا ئه‌نجامیدا بۆ سه‌ر كیێڤ بەگوێرەی سه‌رچاوه‌ی دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا لانیکەم 15 کەسی کوشتووە، هەروەها زیانی بە باڵه‌خانه‌ی ئەنجوومەنی بەریتانیا لە كیێڤ گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.