Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 16:32

حەماس: نەتانیاهۆ گرنگی بە ژیانی دیلەکان نادات و نایەوێ بیانگەڕێنێتەوە

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەزە هۆشداریی داوە و دەڵێ نەتانیاهۆ ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم هەر ڕێککەوتنێکدا و گرنگی بە ژیانی دیلەکان نادات و جددی نییە لە گەڕاندنەوەیان.

شەوی چوارشەممە 20ـی ئابی 2025، بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "عەرەبانەکانی جەدعون 2" لە دژی شاری غەزە و نزیکەی ملیۆنێک لە دانیشتووان و ئاوارەکانی ناو ئەم شارە و نیازی بنیامین نەتانیاهۆ بۆ پەسندکردنی بڕیارەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، درێژەدانە بە جەنگی کۆمەڵکوژی کە زیاتر لە بیست و دوو مانگە بەردەوامە.

حەماس جەختیشی کردووەتەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە بێڕیزیکردنە بەو هەوڵانەی نێوەندگیرەکان دەیدەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ڕاگرتنی دەستدرێژی و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە لە کاتێکدایە کە حەماس ڕەزامەندیی خۆی لەسەر دوا پێشنیاری نێوەندگیرەکان ڕاگەیاندووە. بە گوتەی حەماس ئامانجی ئیسرائیل لەم ئۆپەراسیۆنە "وێرانکردنی غەزە و دەرکردنی دانیشتووانەکەیەتی".

حەماس جەختی کردووەتەوە: "پشتگوێخستنی پێشنیاری نێوەندگیرەکان لەلایەن نەتانیاهۆوە و وڵام نەدانەوەی، دەیسەلمێنێت کە ئەو ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم هەر ڕێککەوتنێکدا و گوێ بە ژیانی دیلەکانی نادات و جددی نییە لە گەڕاندنەوەیان".

هۆشدارییشی داوە کە داگیرکردنی غەززە گەشت و سەیران نابێت و ئۆپەراسیۆنی عەرەبانەکانی جەدعوون2 وەک ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دیکە شکست دەهێنێت و ئیسرائیل بە ئامانجەکانی ناگات.

حەماس داواشی لە نێوەندگیرەکان کردووە "زۆرترین فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی تاوانی کۆمەڵکوژی و برسیکردن دژی گەلی فەلەستین" و ئیسرائیل و ئەمریکاشی بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیە، بە بەرپرسیار زانیوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.