پاریزگای سوەیدا لە باشووری سوریا، پاش سێ ڕۆژ شەڕ و پێکدادان، لە دۆخێکی مرۆیی خراپدایە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ هێزەکانی وەزارەتی بەرگری پێشێلکاریی گەورەیان لەم پارێزگایە ئەنجام داوە. لە سێ شارۆچکەی ئەم پارێزگایە مەترسیی تەواوبوونی خۆراک و دەرمان لەئارادایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووز، میدیاکانی سووریا رایانگەیاند: "لە پارێزگای سوەیدا توندوتیژییەکی زۆر ڕوی داوە و دۆخێکی مرۆیی نالەبار لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە".
زۆرێک لە هێڵە سەرەکییەکانی کارەبا لەکارکەوتوون و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە گەڕەکەکانی شاری سوەیدا و دەوروبەری و وێستگەکانی پاڵنانی ئاویش وەستاون و دانیشتووانی لە ئاو بێبەش کردووە.
بازاڕەکانی شاری سوەیدا لە ترسی بۆردومان و دزی دەرگایان داخستووە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان لە ناوچەکانی نزیک لە هێڵەکانی شەڕ ئاوارە بوون، بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی مەزرەعە، کەنەکەر و سالە، نیگەرانییەکی جیددی لەبارەی تەواوبوونی خۆراک و دەرمان، بەهۆی گرژیی ئەمنی و داخرانی ڕێگا سەرەکییەکان، لە ئارادایە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری، پێشێلکاریی گەورەیان لە پارێزگای سوەیدا ئەنجام داوە؛ وەک هێرشکردنە سەر شوێنە ئاینیییەکان و سووکایەتیکردن بە هاووڵاتیانی درووز و کردەوەی تێکدانی سیستماتیکی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانیان ئەنجامداوە لەوانە دزیکردن و سوتاندنی ماڵیان.
سەرۆکایەتیی ڕۆحانیی درووزەکان داوای لە گرووپە چەکدارەکان کردووە چەکەکانیان ڕادەست بکەن و هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن بۆ گێڕانەوەی ئاسایشی ناوچەکە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ٢٠٣ کەسی تۆمارکردووە، کە بەم شێوەیە دابەشب وون:
- ٧١ کەس لە خەڵکی پارێزگای سوەیدا لەنێویاندا ٤ منداڵ و دوو ژن
- ١١١ چەکداری وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی ١٨ کەسیان لە عەشایەرە بەدەوییەکانن
- ٢١ کەس لەناویاندا ٣ ژن، کە لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە لە سێدارە دراون
لە سوەیدای سووریا تەواوبوونی خۆراک و دەرمان هەڕەشە لە ژیانی هاووڵاتییان دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.