بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خراوەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی تەمووزی 2025، کاتژمێر 02:20 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
لە راگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی بەدواوە نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.