Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 21:40

سبەی فراکسیۆنی پارتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

سبەی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت؛ بەشداری کردنی ئەمجارەمان مەرجدارە و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی تەمووز، دکتۆر نەهلە ئەفەندی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "سبەی فراکسیۆنی پارتی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

دکتۆر نەهلە ئەفەندی گوتی، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە بەشداریمان نەکرد بە هۆیەوە تەواوی لایەنە سیاسییەکان ‏پەیوەندییان پێوە کردین بۆ گەڕانەوە بۆ ناو کۆبوونەوەکان، فراکسیۆنی پارتی بەشێکی گرنگی کۆبوونەوەکانە بۆیە بڕیارماندا ‏بەشداری کۆبوونەوەی سبەی بکەینەوە‎.‎

دکتۆر نەهلە ئەفەندی دەڵێت، هەمیشە پەیامەکانی سەرۆک بارزانی و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەرهەمدارە و دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ نووری مالیکی لە هەموو لایەنەکانەوە هەوڵیان دەدا فراکسیۆنی پارتی بەشداری پێبکەنەوە لە کۆبوونەوەکان.

دکتۆر نەهلە ئەفەندی گوتی، دانیشتنی سبەینیمان پەیوەست دەبێت بە بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عیراق لەسەر پرسی مووچە، هەروەها چاوەڕوانی دوا بڕیاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت دەبین و دواتر دوابریار لەسەر یەکدەنگی و گفتوگۆکانمان دەدەین لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.