Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 16:58

به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر: ئاگره‌كه‌ی رێگای گوێڕ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و زیانی گیانی نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئاگر لە کارگەیەکی کۆکردنەوەی کارتۆن لەسەر رێگەی هەولێر - گوێڕ کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵ کراوه‌. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە "دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی" راگەیاند: "ئەمشەو ئاگر لە کارگەیەکی کۆکردنەوەی کارتۆن لەسەر رێگەی هەولێر - گوێڕ کەوتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەمان راستەوخۆ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە."

شاخەوان سەعید دەڵێت: "پێنج تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشدارییان لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کرد. لە ئێستادا ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە و تیمەکانمان سەرقاڵی کاری کڵپەسەندنەوە و پاککردنەوەی شوێنەکەن."

سەبارەت بە زیانەکان، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر جەختی کردەوە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و  لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.