Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 07:11

حکوومەتی ئێران تەنیا ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بە ڕووی فڕۆکەکاندا کردووەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕێگا و شارسازیی ئێران ڕایگەیاند ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ئێران بەسەر گەشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوی ئەم وەزارەتخانەیەدا کە شەوی چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2025 بڵاو کراوەتەوە هاتووە: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان جارێ لە فڕۆکەخانەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوای ئێران ڕاگیراون و گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش ناتوانن بەسەر ئەم ناوچانەدا بفڕن. جەختیش کراوەتەوە ڕاگرتنی گەشت، فڕۆکەخانە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تارانیش دەگرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە تەنیا ئاسمانی چوار پارێزگای خۆراسانی باکوور، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باشوور و سیستان و بەلووچستان کە لە ڕۆژهەڵاتی ئێران هەڵکەوتوون، بە ڕووی فرۆکە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە.

فرۆکەخانەی مەشهەد لە رۆژهەڵاتی ئێران کە لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەند جار لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر، یەکێک لەو فڕۆکەخانانەیە کە چالاکییەکانی دەست پێ کردووەتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.