ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن لە هەفتەی داهاتوودا دانووستان لەگەڵ تاران ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی لووتکەی هاوپەیمانیی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە شاری لاهای، گوتی: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێرانییەکان قسە دەکەین، ڕەنگە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران واژۆ بکەین.
ئەم لێدوانەی دۆناڵد ترهمپ دوای شەڕی 12 رۆژە و راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دێت، کە ئەمریکا تیایدا بە بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران كۆتایی بە جەنگەكە هێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.