Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 14:25

سوپای ئیسرائیل: ئامانجی دیکەمان لەناو ئێراندا ماوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند؛ کۆمەڵێک ئامانجی دیکەیان لە ئێران ماوە و بە نیاز نین بەم زووانە هێرشەکانیان رابگرن.

رۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیران، ئیفی دیفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی؛ "ئیسرائیل کۆمەڵیک ئامانجی دیکەی لەناو ئێراندا هەیە و تا بەو ئامانجانەی نەگات دەستبەرداری هێرشەکانی نابێت".

ئەو لێدوانەی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەکاتێکدایە فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە لە بەرەبەیانییەوە بە بەردەوامی لە ئاسمانی ئێرانن و بنکە سەربازی و کۆگاکانی مووشەکی ئێران بە ئامانج دەگرن.

لەدوای هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی فەردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە شێوەیەکی چڕتر هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپیکردووە و بەیانی ئەمڕۆس سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە تا ئەو کاتەی دڵنیا نەبنەوە لەوەی سەرجەم سەکۆ مووشەکییەکانی ئێرانیان لەکار نەخستووە، لە هێرشەکانیان ناوەستن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.