Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 22:26

ئیلۆن مه‌سك: پۆسته‌كانم له‌سه‌ر تره‌مپ زێده‌ڕۆیی تێدا بوو و په‌شیمانم

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و گرژییه‌ی كه‌ له‌ نێوانیان دروست بوو، ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهان و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو: لە به‌رامبه‌ر هەندێک لەو پۆستانەی له‌ هەفتەی ڕابردوودا سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا کردی زێده‌ڕۆیی تێدابووه‌ و لێیان په‌شیمانه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یران، ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری جیهان و كه‌سی نزیكی دۆناڵد تره‌مپ دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ تۆڕی " ئێكس" كه‌ دروستكراوی خۆیه‌تی نووسیویه‌تی : "له‌ پۆسته‌كانم له‌سه‌ر تره‌مپ په‌شیمانم كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو كردم ، چونكه‌ به‌ هه‌ڵچوونه‌وه‌ بووه‌ و زێده‌ڕۆیی تێدا بووه‌".


دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، پڕۆژە یاسای باج و خەرجییە گەورەکەی سەرۆکەکەی بە  قێزەون وەسفکرد، تره‌مپ قسه‌كانی مه‌سكی به‌ بێڕێزی لێكدایه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرد ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ باجی گه‌وره‌ ده‌دات.

لای خۆیه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك به‌ تووندی ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی تره‌مپ  و ئیداره‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر تۆڕی "ئێكس"، دوای ئه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: پەیوەندیی لەگەڵ مەسک کۆتایی هاتووە.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.