Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 00:50

 زانكۆی سه‌لاحه‌دین ڕوونکردنەوەیه‌ك سەبارەت بە کۆچی دوایی قوتابییەكی كۆلێژی ئه‌ندازیاری بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەبارەت بە کۆچی دوایی ئەو قوتابییەی گوایە دوای ڕاوێژکردن بە ژیری دەستکرد و بە بەکارهێنانی جۆرە دەرمانێکی تاقیگه‌یی کۆچی دواییکردووە، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ره‌تیده‌كاته‌وه‌ بابه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و قوتابییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیری ده‌ستكردو تێستی تاقیگه‌یی هه‌بوو بێت له‌ كۆلێژه‌كه‌ی خۆیدا.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2025 ،سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە کوردستان تیڤی راگەیاند ( زەکەریا سلێمان ) قوتابی قۆناغی دووی بەشی ڕووپێوان بوو و نوێنەری قوتابییانی بەشەکەی خۆی بوو لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین.

سامان عه‌بدوڵلا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دوای بەدواداچوون و قسەکردن لەگەڵ ( مام سلمان خدر )  کە باوکی خوالێخۆشبووە، جەنابییان ڕەتیکردوە کوڕەکەیان بە هۆکاری ڕاوێژکردن بە ژیری دەستکرد و خواردنی دەرمانی هەڵە له‌ تاقیگه‌ی كۆلێژ کۆچی دوایی کرد بێت.

 سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین راشیگه‌یاند : وێڕای پێڕاگەیاندنی سڵاو و سەرەخۆشی ( پ.د.کامەران یونس ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەرەخۆشی لە خۆمان و هاوڕێیان و خانەوادەکەی دەکەین و پشتڕاستی دەکەینەوە قوتابی ناوبراو بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە و ڕێنمایی وەرگرتن لە ژیری دەستکرد کۆچی دوایی نەکردووە.

ئاشكراشی كردووه‌: له‌ به‌دواداچوونه‌كه‌یاندا مام سەلمان باوکی قوتابی خوالێخۆشبوو پێی گوتوون: کورەکەی من جاروبار زەختی دادەبەزی و ئێمەش بۆ نۆرینگە دەمانبرد و چاک دەبوویەوە، بەڵام ئەمجارە زەخت دابەزینەکەی زۆر بوو و بووە هۆکاری کۆچی دوایی كۆڕه‌كه‌م .  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.