وێڕای به‌رده‌وامی نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ راگرتنی جه‌نگی سێ ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، هێشتا ئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنی نین و رووسیا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه، ئاژانسی رۆیته‌رزی جیهانیش مه‌رجه‌كانی پووتین بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی ئایار، ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیتەرز"ی جیهانی، لە زاری چەند بەرپرسێکی نزیک لە ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا مەرجەکانی پووتینیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا ئاشکرا کردووه کە بڕیارە مۆسکۆ لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بە یاداشتێک پێشکەش بە کیێڤی بکات.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: پووتین دوو مەرجی سەرەکی هەیە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا ئه‌وانیش بریتین له..
- دەبێت سەرکردەکانی ڕۆژئاوا فراوانبوونی ناتۆ ڕابگرن و ڕێگری بكه‌ن له به ئه‌ندامبوونی ئۆکراینا و جۆرجیا، مۆڵدۆڤا و کۆمارەکانی دیکەی سۆڤیەتی پێشوو له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
- هەڵگرتنی بەشێکی بەرچاوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا بەسەری دا سەپێنراون.
لای خۆیه‌وه ، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ''رێگری كردن له به ئه‌ندامبوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ، هێنانه دی خه‌ونی پووتینه" .
ئاژانسی ڕۆیتەرز له زاری به‌رپرسانی باڵای نزیك له پووتین ئاشكرای كردووه: پووتین دووپاتیكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به مه‌رجه‌كانی رازی نه‌بن، هەوڵ دەدات هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكراینا چڕتر بكاته‌وه و به‌تووندی هێرشی سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.