Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 23:18

کێ براوەی یاری گەڕانەوەی لووتکەی نێوان بارسیلۆنا و ئینتەرمیلان دەبێت

کوردستان TV
100%

وا بڕیارە ئەمشەو یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای سانسێرۆ میوانداری پاڵێوراوی چامپیۆنزلیگ بکات دوای ئەوەی لەناو خاکی ئیسپانیا توانیان بە ئەنجامی یەکسان بوون لە یاریگا بێنە دەرەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 5ی ئاداری 2025، یانەی ئینتەرمیلان میوانداری یانەی بارسیلۆنا دەکات کاتژمێر 22:00 لە یاریگای سانسێرۆ، لە یاری چوونی خوڵی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە چوارگۆشەی زێرین، یانەی بارسیلۆنا میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کردوو، یانە ئیتاڵیەکە میوانداریەکەی قبوڵکرد و توانی لە یاریگای بارسیلۆنا و لە شاری ئیسپانیا بە ئەنجامی ٣ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتای بە یارییەکە بهێنێت.

تا ڕادەیەک ئەرکی بارسیلۆنا قورستر دەبێت وەک لە ئینتەرمیلان چونکە یاریەکە لە یاریگای ئینتەرمیلانە و هاندەرە سەر شێتەکانی ئیتاڵیاش هەمیشە بەستانی توند دەخەنە سەر یاریزانانی رکابەر، بەڵام پێشبینی کردنی یارییەکە قورسیشە بۆ هەموو شیکەرەوەکان چونکە ئەمساڵ بارسیلۆنای فلێک جیاوازە و دوورە لە هەموو پێشبینییەکان، ئەمسال یانەی بارسیلۆنا زۆرترین جار لە یاریەکان گەڕاوەتەوە.

یانەی ئینتەرمیلانیش ئەمساڵ زیاتر بە کۆمەڵ یاری دەکەن و توانیویانە بگەنە قۆناغێکی سەختی خولی یانە پاڵەوانەکان، لە یاری یەکەم توانی لە کۆی 4 هێرش سێ گۆڵ تۆماربکات.

پرسیارەکە ئەوەیە:کێ براوەی جەنگەکەی ئەمشەوی نێوان ئەستێرەکانی بارسیلۆنا و رۆحە جەنگاوەرو بە کۆمەڵەکانی ئینتەرمیلان دەبێت .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.