بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت؛ "پلەکانی گەرما بە جێگیریی دەمێننەوە و ئاسمان هەور و تاوەباران دەبێت".
رۆژی هەینی 2ـی ئایاری 2025 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت" و پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەشڵێت؛ "لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەورە بروسکە و رەشەبای بەهێز دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری هەڕێم توز و خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت".
لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی، شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی دەڵیت؛ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانیش تاوە باران دەبێت".
پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.