ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1-5-2025 حكوومه‌تی هیندستان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند: تا 23ی ئه‌م مانگه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی پاكستان بۆی نییه گه‌شتی هیندستان بكات یان به ئاسمانی هیندستاندا تێپه‌ڕێت.
نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، به فه‌رمی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فرۆكه‌و جوڵه‌ی ئاسمانیی پاكستان‌دا داخست تا 23ی مانگی ئایار،وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هاوڵاتییانی هیند له هه‌رێمی كشمیر له هه‌فته‌ی رابردوودا كه به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون.
لای خۆیه‌وه ، شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا،رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ی هه‌رێمی كشمیر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه و به ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
جێی باسه ،هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتوون و دوێنێ چوارشه‌ممه له ئاسمانی یه‌كتر نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك رووی نه‌داوه.
جێی سه‌ره‌نجه، نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان ئه‌و رووداوه‌ی كشمیری به رووداوێكی تیرۆرستی ناساندووه ، جگه له‌وه حكوومه‌تی هیند پێشتریش چه‌ندان جار پاكستانی به پاڵپشتیكردن له گرووپه چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام پاكستان ئه‌مه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.