ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عەمان تاوتوێ دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی".
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە عەمان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووه‌م، کوڕی حسێن، شای ئوردن کۆده‌بێته‌وه و پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن.
بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.