ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 24ی نیسانی 2025 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئافره‌تێك له شاری سلێمانی كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ كرابوو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ...
لەبەرامبەر نەبوونی پسپۆڕی بواری کاری نەشتەرگەری جوانکاری و نەبوونی ڕێگەپێدانی کارکردنی لە نەخۆشخانەی ناوبراو، وەزارەتی تەندروستی ڕێککاری توندی یاسایی گرتەبەر دوای گیان لەدەستدانی هاوڵاتی (شۆخان عبدالله) لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی (سەفین )ی تایبەت کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابوو.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە:
یه‌كه‌م/ پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گیان لەدەستدانی ناوبراو دوای بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020(یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لەهەرێمی کوردستان) و پەیڕەوی (پێکهاتە و ئەرکەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) ژمارە (16)ی ساڵی 2022 بە ئامادەبوونی دادوەری داواکاری گشتی و نوێنەری سەندیکای پزیشکانی کوردستان.
دووه‌م/ ڕاگرتنی پزیشک (د. ئارام عبدالله محمد) بەناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەکارکردنی تا کۆتایی هاتنی لێژنەی لێكۆڵینەوە لەبەر ئەوەی ناوبراو سەرپێچی ڕێنمایی ژمارە ( 10 )ی ساڵی 2024 و فەرمانی وەزاری ژمارە (4304) لەڕێکەوتی 3 /7 / 2023 ی کردوە کەوا کاری پسپۆڕی ئەم پزیشکە نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە بەڵکو ئەم نەشتەرگەریە کاری پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاریە نەوەک نەشتەرگەری گشتی.
سێیه‌م/ پێبژاردنی نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت بەهۆی سەرپێچی کردنی یاسا و رێنماییەکان تایبەت بە نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە.
چواره‌م/ داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ناوبراو لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و چارەسەریەکان.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
24ی نیسانی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.