ئهمڕۆ چوارشهممه 23ی نیسانی 2025 مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای كۆماری قوبرس له عێراق و ههرێمی كوردستان .
دهقی راگهیهنراوهكه..
ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی کۆماری قوبرس بە سەرۆکایەتی سالینا شامبۆس بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی قوبرس و نێردەی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سێڤاگ ئەڤێدسیان باڵیۆزی نوێی قوبرس لە عێراق ئامادەی بوو ، وێڕای دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشمان لە باڵیۆز کرد و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
شاندی قوبرس سڵاوو ڕێزی سەرۆک کۆماری قوبرسیان پێگەیاندین و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.