سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و دۆخی بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد، هەروەها هەردولا جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەزووترین کات کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد، بە سەرۆکایەتيی ڕایلی بارنس، بەرپرس لە نووسینگەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.
لە دیدارەکەدا کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان کرد.
هەروەها دۆخی بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.