دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌ك گوایه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی راپه‌رین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كارمه‌ندێكی هاتوچۆ بڕی 750 ملیۆن دیناری بردووه و هه‌ڵاتووه، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی راپه‌ڕینیش سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه به ناڕاست ده‌زانێت و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆكان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی نیسانی 2025 عه‌مید حه‌سه‌ن به‌كر ،به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ئیداره‌ی راپه‌ڕین به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند : "ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه كارمه‌ندێكی به‌شی ژمێریاریمان كه به وه‌سڵ و نووسراوی تایبه‌ت هه‌فتانه پاره ده‌بات بۆ بانك له ڕۆژی پینج شه‌ممه‌وه دیار نییه‌و ته‌له‌فۆنی داخراوه ، گومانه‌كه له‌وه دروست بووه نه‌ك كه‌سێك به كاش پاره له هاتوچۆ بباته ده‌ره‌وه و هه‌ڵبێت" .
هاتوچۆی راپه‌ڕێن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌كات؟
عه‌مید حه‌سه‌ن به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "كۆی داهاتی مانگانه‌ی هاتوچۆی ئیداره‌ی راپه‌رین نزیكه‌ی 350 ملیۆن دیناره، ئه‌و پاره‌یه‌ش هه‌فتانه له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به وه‌سڵی فه‌رمی ده‌بردرێته بانكی حكوومی و هیچ پاره‌یه‌كی كاش له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئێمه‌دا نامێنێته‌وه جگه له پێداویستی بۆ خه‌رجییه‌كان" .
له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌دواداچوون ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی راپه‌ڕین له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "به‌دڵنیایی به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و ئێستا له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه وردبینی بۆ كۆی داهات وخه‌رجییه‌كان ده‌كرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ماندا".
وه‌كو ئاماژه‌شی پێده‌دات : "جارێ ناتوانین بڕیار بده‌ین كه پاره دیار نه‌ماوه یان كه‌سێك پاره‌ی به كاش بردووه، تاوه‌كو ده‌گه‌ینه ڕاستی بابه‌ته‌كه له پێداچوونه‌وه‌ی وه‌سڵه فه‌رمییه‌كانی به‌شی ژمێریاری و بانكی تایبه‌تمه‌ند كه هه‌فتانه پاره‌ی هاتوچۆی ئیداره‌ی راپه‌ڕینی لێ داده‌نرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.