وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی عیراق له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هۆشداریدا بۆ به‌رپرسانی باڵای عێراق كه هاوینێكی زۆر گه‌رم چاوه‌ڕێی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌دوای چاره‌سه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی هاورده‌كراوی ئێران‌دا نه‌گه‌ڕێن .
زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای حكوومه‌تی عێراق لە چاوپێکەتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میدیا عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاند ، له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با داین ، ئەگەر ئەمه‌ریکا چاو بە بڕیارەکەی نەخشێنێته‌وه سەبارەت بەهاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق، ئەوا لە وەرزی گەرمای ئه‌مساڵدا به سه‌ختی ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا دەبینەوە له زۆرینه‌ی پارێزگاكانی عێراقدا .
زیاد عه‌لی فازل له دیداره‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، گفتوگۆکانی حکوومەتی عێراق لە گەڵ واشنتۆن سەبارەت بە غازی ئێران بەردەوامن و ده‌رگای گفتوگۆكان دانه‌خراون و ده‌بێت بگه‌ین به ئه‌نجامێك، چونكه بابه‌ته‌كه هه‌ستیاره‌و په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه .
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئەمه‌ریکا به بریاری دۆناڵد تره‌مپ کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی هاورده‌كردنی غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکرد بوو، تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پێداویستییەکانی لە کارەبای ناوخۆیی پێ دابین بکات ، ئیستاش دوای ئه‌و بڕیاره ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌می كاره‌با بووه‌ته‌وه و بیر له ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ ڕزگار بوون له دۆخی كه‌می كاره‌بای ناوخۆیی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.